ئەو بخورەی کە بۆ هێورکردنەوەی هەنگەکان سووتاندبووی ٨٠ هێکتار دارستانی سووتاند: دەستگیرکرا

لە شارۆچکەی گۆکسونی پارێزگای مەرعەش هاوڵاتیێک بۆ هێورکردنەوەی هەنگەکان بخوری سووتاند بەڵام ئاگرەکە بۆ چیمەنی وشک بڵاو بوویەوە و بووە هۆی سووتاندی ٨٠ هێکتار دارستان.
لە ١١ی ئاب لە شارۆچکەی گۆکسونی پارێزگای مەرعەش ئاگر دەرکەوت و ئاگرەکە بە خێرایی بڵاو بوویەوە.
دوای ئاگادارکردنی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی پارێزگای مەرعەش ڕەوانەی ناوچەکە کران.
ئاگرەکە دوای ٢٥ کاتژمێر کارکردن لەلایەن تیمەکانەوە کوژایەوە. بەڵام ٨٠ هێکتار لە دارستانی سێدار زیانی پێگەیشت.
لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە تیمەکانی جەندرمە دەستیپێکردووە، دەرکەوتووە کە ئاگرەکە لە ئەنجامی کەمتەرخەمیی هەنگەوانێک بە ناوی ر.د. کەوتۆتەوە.
گومانلێکراوە دەستبەسەر کراوە، لە بەیاننامەکەیدا دانی بەوەدا ناوە کە پریشکەکانی ئەو بخورەی کە بۆ هێورکردنەوەی هەنگەکان داگیرساندووە، چیمەنی وشکی داگیرساندووە و بەم شێوەیە ئاگرەکە دروستکردووە.
گومانلێکراوەکە دانی بە رووداوەکە نا و لە ئەنجامی بڕیاری دادگا دەستبەسەر کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شارەوانی پارتی دەم لە ناوچەی کایاپناری دیاربەکر شەوانە مزگەوتێک ڕوخاند کە لە ترساوە نەیدەواتنی بەیانی بڕوخێنێت.
خوالێخۆشبوو مامۆستا فەسیح گولەر ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا کە گیانەکەی فیدای دۆزی ئیسلام کردبوو لە ٥مین ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
لە دیاربەکر ڕاگەیەندراوێکی میدیایی بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی غەززە و ئیدانەی کردنی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەر بەڕێوەچوو.